سه‌ره‌تا‌ | به‌رنامه‌كان‌ | وه‌رگرتنی كه‌ناڵی سپێده‌ | ئه‌رشیفی هه‌واڵه‌كان‌ | وتارو چاوپێكه‌وتن | كاتی بانگه‌كان | په‌یوه‌ندی

 

 
د. عمر عبد العزيز

دیدو هەڵوێستەكانی(یەكگرتوو), چەشمەندازەكانی داهاتووی

ئیسماعیل رەڤەندی

بوچی هەلبژارتن بێنە كرن؟!!

غازی عەلی

بێومێد مەبە دەنگت قورسایی خۆی هەیە

حەسەن پێنجوێنی

برایانی دێرینمان

فەهمی حەمە تۆفیق

(فاروقی زەوارە).. كانگایەكی دەوڵەمەند بۆ هەڵەبجە



ژماره‌ی سه‌ردان 4290373
261 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

11-09-2012

هه‌رێمى كوردستان: ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌مى پۆلى 9ى بنه‌ره‌تى راگه‌یه‌نرا

 

 

وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى پۆلى نۆى بنه‌ره‌تى ئاشكرا كرد و قوتابیانیش ده‌توانن له‌ رێگاى قوتابخانه‌كانیان وماڵپه‌رِى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

(مامۆستا باپیر به‌كر) به‌رێوه‌به‌رى ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ "كوردیو"ى راگه‌یاندووه‌،ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى پۆلى نۆى بنه‌رِه‌تى راگه‌یه‌نراوه‌ و له‌ رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانیش رِه‌وانه‌ى په‌روه‌رده‌ و قوتابخانه‌كان كراوه‌،قوتابیانیش ده‌توانن سه‌ردانى قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

زیاتر وتیشى"له‌ دوای كاتژمێر دوازده‌ى نیوه‌رِۆوه‌ ئه‌نجامه‌كان رِه‌وانه‌ى ماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ كراوه‌ وله‌وێشه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ى ده‌رچووانى خولى دووه‌میش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ دوای رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یی ئاشكرا ده‌كرَت.

له‌ ئێستاشدا به‌ هۆى به‌هێزى لۆد و زۆرى ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌رانیه‌وه‌ سێرڤه‌رى ماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ له‌ كاركه‌وتووه‌، له‌ جیاتى ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ش قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانى سایتى (ئه‌زموون دۆت كۆم) تایبه‌ت به‌ ئه‌زموونه‌كان بكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسان ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

 

 

Copyright 2011 www.spedatv.net      Created by C4kurdGroup